ئەیاکس لەگەڵ هەزاران هاندەر ئاهەنگی گێڕا

17-05-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئەیاکس ئەمستردام
A+ A-

رووداو - هەولێر

یاریزانانی یانەی ئەیاکس ئەمستردام لەگەڵ نازناوی خولی هۆڵەندا لە ئەمستردام لەگەڵ هاندەرانی یانەکەیان ئاهەنگیانگێڕا.

ئەیاکس لە دوایین گەڕی خولی هۆڵەندا نازناوی خولی هۆڵەندای لەبەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە و بۆ جاری 34مین لەمێژوویدا نازناوی خولی هۆڵەندای بەدەستهێنا، ئەمە جگە لەوەی سەرەتای ئەم مانگە نازناوی جامی هۆڵەنداشی بەدەستهێنابوو.

یاریزانان و دەستەی کارگێڕی یانەکە لە نێو پاسی یانەکەدا نازناوی خولەکەیان نمایشکرد و بە نێو شەقامەکانی ئەمستردام لەگەڵ هاندەرانی یانەکەیان ئاهەنگیانگێڕا.

ئەیاکس ئەمساڵ بە وەرزێکی نموونەییدا تێپەڕی سەرەڕای بەدەستهێنانی نازناوی جام و خول، یانەکە لە چامپیۆنزلیگیش چەندین یانەی گەورەی تووشی شکستکرد و خۆشی گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی خولەکە.

هەر لە کاتی نمایشکردنی نازناوی خولی هۆڵەندا چەند هاندەرێک ئاماژەیان بە ئاستبەرزی یانەکەیاندا و دەیانگوت لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەیاکس دەبێتە یەکێک لە باشترین یانەکانی ئەوروپا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە