زیاتر لە 500 یاریزانی هاوڕەگەزخواز لە پرێمەرلیگدان

17-05-2017
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن پرێمەرلیگ ، گاری کاهێڵ
A+ A-

رووداو – هەولێر

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە ئامارێکدا ئاماژەی بەزۆری رێژەی هاوڕەگەزخوازی لە خولی ئینگلیزیدا کرد و یاریزانێکی ناوداریش لەنێو ئەو یاریزانانەدایە.

پێشتر لە خولی ئینگلیزییدا چەند دیاردەیەکی کەمی هاوڕەگەزخوازی لە خولەکەدا دەرکەوت، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو ئەم دیاردەیە تەشەنەی کرد.

لە ساڵانی رابردوودا چەند یاریزانێک بە ئاشکرا ئاماژەیان بەهاوڕەگەخوازبوونی خۆیان کرد، تەنانەت هەندێکیان لەگەڵ یاریزانە هاوڕێکانیاندا هاوڕەگەزخوازبوونی خۆیان راگەیاند.

جگە لەم یاریزانانە چەند یاریزانێکیش پاڵپشتییان بۆ هاوڕەگەزخوازان دەربڕیوە، کە یەکێک لەوانە گاری کاهێڵی کاپتنی یانەی چێڵسییە.

لەسەرژمێرییەکیشدا هاتوو لە بەریتانیا %51 وەرزشوانان هاوڕەگەزخوازن و لە پرێمەرلیگیشدا زیاتر لە 500 یاریزانی هاوڕەگەزخوازهەیە، کە ئەم ژمارەیە یەکجار بەرزە و تەنانەت هەندێک باوەڕ بەم سەرژمێرییە ناکەن بەهۆی بەرزی رێژەی هاوڕەگەزخوازان لە پرێمەرلیگدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە