ڤیدیۆ؛ ئاماژەیەکی دیکە بۆ رۆیشتنی لوکاکو لە ئێڤەرتۆن

 

رووداو - هەولێر 

یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی درێسی نوێی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو نمایشکرد و لە رێکلامی نمایشکردنی درێسەکەدا رۆمێلۆ لوکاکو، ئەستێرەی یانەکە نابینرێت.

یاریزانە بەلجیکییەکە و لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و پێشتر رایگەیاندبوو، کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی دیکە، بەدیهاتنی ئامانجەکانی ئەو یاریزانەش لەگەڵ توڤێز زەحمەتە.


 

لە ریکلامی نمایشکردنی درێسە نوێیەکەی یانە شین پۆشەکە هەریەکە لە لییۆن بینز، رۆس بارکلی و ئەستێرەکانی دیکەی یانەکە دەردەکەون، بەڵام لوکاکوی تێدانییە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ چوونی ئەو یاریزانە لە یانەکە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا.

هەردوو یانەی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد یەکەم دوو یانەن کە گرنگییەکی زۆر بەتواناکانی ئەو یاریزانە دەدەن و دەیانەوێت ببەنە ریزەکانیان، چێڵسی ئامادەیە 60 ملیۆن پاوەند لەپێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە بداتە ئێڤەرتۆن.