رۆناڵدۆ داوای دوو یاریزان لە نەسڕ دەکات

17-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی نەسڕی سعودی ئامادەکارییەکانی بۆ گواستنەوەی هاوینی داهاتوو ئامادەدەکات و دەیەوێت چەند یاریزانێکی نوێ بگوازێتەوە، بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکات.
 
یانەی نەسڕ ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا کردووە و لە خولی سعودیش بەجیاوازیی 12 خاڵ لەگەڵ یانەی هیلالی پێشەنگ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە.
 
بەپێی هەواڵی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و کاپتنی یانەی نەسڕ رۆڵی گەورەی دەبێت لە دیارییکردنی ئەو یاریزانانەی یانەکە کار بۆ گواستنەوەیان دەکەن.
 
تۆڕی سپۆرتس کیدا، ناوی دوو یاریزانی ئاشکراکردووە و دەڵێت "رۆناڵدۆ داوای لە یانەکەی کردووە هەوڵ بۆ گواستنەوەیان بدات."
 
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە یانەی نەسڕ کردووە، لویس دیاز، ئەستێرەی لیڤەرپوول و بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی کردووە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا هەوڵی گواستنەوەیان بدات.
 
نەسڕ لەکاتێکدا دەیەوێت لویز دیاز بباتە یانەکەی، ئاستی سادیۆ مانێ لەگەڵ یانەکە دابەزیووە و لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی یانەکەدا نەبوو.
 
لەلایەکی دیکەوە یانەی نەسڕ کار بۆ گواستنەوەی خۆسی ماریا خیمینێز، یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات و سەرچاوە سعودییەکان دەڵێن "یانەکە هەنگاوی باشی ناوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە