بارسێلۆنا تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت

17-04-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بارسێلۆنا مۆندیالی یانەکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەفەرمی پشتڕاست بووەوە کە بارسێلۆنا بەهۆی دۆڕان بە پاریس سانجێرمان و دەرچوون لە چامپیۆنزلیگ، ناتوانێت لە مۆندیالی یانەکانی 2025 بەشداری بکات. جگە لەوەش بەهۆی ئەم شکستەوە 60 ملیۆن یۆرۆی لەدەستچوو.
 
بارسێلۆنا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ 1-4 بە پاریس سانجێرمان دۆڕا و لە پاڵەوانێتییەکە دەرکرا.
 
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە بارسێلۆنا تەنیا ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگدا نەکردووە، بەڵکو بێبەشیشبوو لە بەشداریکردن لە مۆندیالی یانەکان کە ساڵی داهاتوو بە سیستمە نوێیەکەی بەڕێوەدەچێت و 32 یانە بەشداری تێدا دەکەن.
 
بارسێلۆنا ئەگەر بلیتی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنابووایە، راستەوخۆ دەگەیشتە مۆندیالی یانەکان، دوای ئەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە هەمان قۆناخدا بەکۆی گشتی هەردوو یاری بە ئەنجامی 4-5 بە بۆرووسیا دۆرتموند دۆڕا، یانە ئەڵمانییەکە سەرکەوت و یانەکەی مەدرید کرایە دەرەوە.
 
ئاتلێتیکۆ مەدرید بە 6 خاڵ پێش بارسێلۆنا بوو (77 بەرامبەر 71) بەپێی ئەنجامی ئەو دوو یانەیە لە دوایین چوار پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگدا.
 
مان سیتی، چێڵسی، ئینتەرمیلان، بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان، بۆرووسیا دۆرتموند، یوڤێنتوس، پۆرتۆ و بێنفیکا بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییەکەدا مسۆگەر کردووە، کە  ساڵی 2025 بەڕێوەدەچێت.
 
زیانەکانی بارسێلۆنا لەم دۆڕانە، تەنیا بێبەشبوونی نییە لە مۆندیالی یانەکان، بەڵکو لە رووی داراییشەوە زیانێکی زۆری پێگەیشت، لە کاتێکدا ئەو یانەیە، کە ساڵانێکە بەدەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت زۆرترین پێویستی بە پارەیە.
 
بارسا بە نەبردنی ئەم یارییە 12.5 ملیۆن یۆرۆی زیانی پێگەیشت کە بە بردنەوە ئەو بڕە پارەیەی وەردەگرت، جگە لەوەی تەنیا بە سەرکەوتنی بۆ جامی جیهانی یانەکان 50 ملیۆن یۆرۆی بەدەستدەهێنا، و ئەگەر بارسا بووبا پاڵەوانی جامی جیهان رەنگە بووبا بە 100 ملیۆن یۆرۆ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).