ڤیدیۆ؛ چاڤی دوو قسەی ئێنریکی رەتدەکاتەوە

17-04-2024
ئیحسان تاهیر
Photo by Josep LAGO / AFP
Photo by Josep LAGO / AFP
نیشانەکردن چاڤی هێرناندێز لویس ئێنریکێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، دوو قسەی لویس ئێنریکیی راهێنەری پێشووی خۆی رەتدەکاتەوە، کە گوتبووی ئێمە بەبێ دەرکردنی ئاراوخۆش لە بارسێلۆنامان دەبردەوە. هەروەها کە گوتبووی "دەبێت چاڤی چەندین ساڵ لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام بێت".
 
دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتەمی چامپیۆنزلیگدا، ریمۆنتادای بەسەر بارسێلۆنادا کرد، چاڤی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەدا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی سەربارەت بە دوو لێدوانی لویس ئێنریکیی راهێنەری پاریس سانجێرمان دایەوە، کە بەر لە یارییەکە دەربارەی چاڤی قسەی کردبوو.
 
 
ئەمە پوختەی قسەکانی جاڤییە:
 
وەڵامی من نەخێرە بۆ هەردووکیان ئەمە، وەڵامێکی زۆر ئاسانە. لە کۆمێنتی یەکەمدا من بەتەواوی لەگەڵ بۆچوونەکەیدا نیم، ئێمە بە دوو گۆڵ لەپێشەوە بووین لە کۆی دوو یارییەکەدا و هەرجارێک دەگەیشتینە بەرگرییان ئێمە بەتەواوی مەترسیمان دەخستە سەریان. لە دوو یارییەکەدا پێموایە ئێمە زۆر باش بووین. راستە فابیان رۆیز ئاستێکی باشی پێشکێشی دەکرد، بەڵام بە بۆچوونی من ئەو لەژێر کۆنترۆڵی خۆماندا بوو، یارییەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدا بوو، چ لە هێرشبردن یان بەرگری و لە هەموو کاتەکانی یارییەکەدا، پاشان کارتی سوور هەموو شتێکی گۆڕی. سەبارەت بە قسەکەی کە دەڵێت: دەبێت ساڵانێکی دیکە کاربکەم، بۆیە وەڵامەکە نەخێرە.
 
ئێمە بەبەخت نەبووین لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی، تۆ بەتەواوی راست دەکەیت، کارتە سوورەکە هەموو شتێکی گۆڕی. هەموو بڕیارەکانی ناوبژیوان دژی ئێمە بوون. هەموویان. مەبەستم هەموویانە. ناتوانم روونکردنەوەیەک بۆ ئەوە بدۆزمەوە. بەڵام راستە هەموو شتێک پێچەوانە بوو، ئەمە راستییەکەیە، ئەگەر بتەوێت بزانیت راستییەکە ئەمەیە.
 
چەندینجار گوتوومە کە ئێمە تیپێکین لە قۆناخی بنیاتناندا، ئێمە شتێک دروست دەکەین کە نایاب و بەرهەمدار دەبێت، بیهێنە بەرچاوت کە تیپەکە چی بەدەستدەهێنێت کاتێک دروستکردنەکەی تەواو دەبێت، پێموایە ئێمە کارێکی زۆر باشمان کرد، ئێمە یارییەکی باشمان کرد. یاریی گەورەمان لە چامپیۆنزلیگدا کرد. ئێمە بەرامبەر گەورەترین تیپەکان یاریمان کرد، پۆرتۆ، ناپۆلی و پاریس سانجێرمان، کە هەموویان باشتر بووین. بەڵام ئەو جۆرە بڕیارانە دەدرێن، یان بارودۆخەکان لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا نین.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە