ڤیدیۆ؛ روبلێڤ بووە پاڵەوانی مۆنتی کارلۆ ماستەرز

17-04-2023
ئیحسان تاهیر
ئاندرێ روبلێڤ
ئاندرێ روبلێڤ
نیشانەکردن ئاندرێ روبلێڤ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئاندرێ روبلێڤ، تێنسزانی رووسی نازناوی پاڵەوانێتی مۆنتی کارلۆ ماستەرزی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا لە هۆڵگەر رونی بردەوە.
 
دوای یارییەکی بەهێز و درێژخایەن، کە  دوو کاژێر و 34 خولەکی خایاند، رۆبلێڤ بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک، بە ئەنجامی پێنج حەوت، شەش دوو و حەوت پێنج لە هۆڵگەری بردەوە.
 
روبلێڤ لە کاتی یارییەکەدا بۆ گەیشتن بە نازناوەکە، بەدەست زەحمەتی زۆرەوە ناڵاند، بەو پێیەی کۆمەڵەی یەکەمی دۆڕاند، هەروەها لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا بە ئەنجامی یەک چوا لەدواوە بوو، بەڵام توانی بگەڕێتەوە و سێزدەهەمین نازناوی خولی پیشەگەری لە کاروانی خۆیدا بەدەستبهێنێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە