ڤیدیۆ؛ فلامینگۆ 3 بە 3

17-04-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
فلامینگۆ
فلامینگۆ
نیشانەکردن فلامینگۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی فلامینگۆ بەهێزەوە چووە نێو دەستپێکی رکابەرییەکانی خولی تۆپی پێی بەرازیل و لە یەکەم یارییدا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی کوریتیبای بردەوە.
 
لەو یارییەدا کە لە یاریگەی بەنێوبانگی ماراکانا بەڕێوەچوو و خۆرخی سامپاولی، راهێنەری نوێی یانەی فلامینگۆ لەنێو پەیژەکانی یاریگەوە سەیری یارییەکەی دەکرد، فلامینگۆ بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و لە یەکەم یارییدا سەرکەوتنی بەدەستبهێنا.
 
لە خولەکی 12 ئێرتۆن لوکاس بە لێدانێکی سەرنجڕاکێش گۆڵی پێشکەوتنی بۆ فلامینگۆ تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە تەنیا ئەم گۆڵەی بەخۆیەوە بینی.
 
لە نیوەی دووەمدا خاوەن یاریگە باشتر یارییکرد، لێدانێکی سزا هەژمارکرا و گابریێل باربوسا سەرکەوتووانە لێدانەکەی جێبەجێکرد و گۆڵی دووەمی فلامینگۆی تۆمارکرد.
 
لە دوایین خولەکی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، پێدرۆ کە یەدەگ بەشداریی لە یارییەکەدا کرد گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و یەکەم سێ خاڵی یارییەکەی بۆ فلامینگۆ مسۆگەر کرد و سامپاولی بەبردنەوەوە دەست بە کارکردن دەکات لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە