ڤیدیۆ؛ سوارێز لە یەکەم یاریی خولی بەرازیلدا لێدانی سزای لەدەستدا

17-04-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی گرێمیۆ
یانەی گرێمیۆ
نیشانەکردن یانەی گرێمیۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لویس سوارێز، لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی خولی بەرازیلدا لێدانێکی سزای لەدەستدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یانەکەی لە یەکەم یارییدا بردنەوەی تۆمارکرد.
 
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، یانەی گرێمیۆ لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا میوانداریی یانەی سانتۆسی کرد، لە یەکەم یارییاندا لە خولەکەدا.
 
لە خولەکی 43 جواو پێدرۆ لە دەرەوەی ناوچەی سزا لێدانێکی بەهێزی ئاراستەی گۆڵ کرد و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ گرێمیۆی خاوەن یاریگە تۆمارکرد، دوای گۆڵەکە گرژی کەوتە نێوان هاندەرانی هەردوو یانە.
 
لە نیوەی دووەمدا لێدانێکی سزا بۆ گرێمیۆ هەژمارکرا، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لویس سوارێز، ئەفسانەی ئۆرۆگوایی تۆپەکەی بە بەرزییەکی زۆر بەسەر ستوونی گۆڵدا هەڵدا و هەلی تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی لەدەستدا.
 
لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا ئیڤێرسۆن سوتلدۆ یاریزانی یانەی سانتۆس بەهۆی تووند یارییکردنەوە کارتی سووری پێدرا، ئەمەش هاوکاریی یانەی گرێمیۆی کرد بۆ بردنەوەی یەکەم سێ خاڵ لە دەستپێکی رکابەرییەکانی خولی تۆپی پێی بەرازیلدا.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە