لێدوانی ئەستێرەکەی ئەیاکس لەسەر بردنەوەیان لە یوڤێ

17-04-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فرێنکی دی یۆنگ، ئەستێرەی ئەیاکس
A+ A-

رووداو - هەولێر

فرێنکی دی یۆنگ، ئەستێرەی یانەی ئەیاکس دڵخۆشی خۆی بەرامبەر گەیشتنیان بە قۆناخی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پێشاندا.

دی یۆنگ دوای بردنەوەیان لە یانەی یوڤێنتوس گوتی، زۆر دڵخۆشم بە گەیشتنمان بە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەدا، چونکە ئێمە لە گێمی دووەمدا زۆر باش یارییمانکرد و شایستەی ئەم سەرکەوتنە بووین، بەڵام یوڤێنتوس زۆر لە ریال مەدرید زیاتر ئێمەی ماندووکرد و رووبەڕووی رکابەرییەکی بەهێز بووینەوە.

فرێنکی لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا لەگەڵ بارسێلۆنا یارییدەکەن؟ بەپێکەنینەوە گوتی چاوەڕێ دەبین و هیوادارم ئەوە رووبدات، بەڵام با جارێ بەرامبەر مانچێستەر سیتی یان تۆتێنهام یاریی بکەین ئینجا بیر لەوە دەکەینەوە.

ئەم قسانەی فرێنکی دی یۆنگ دوای ئەو سەرکەوتنە مێژووییە دێت کە ئەیاکس لەنێو یاریگەی ئالیانز بە 2-1 بەسەر یوڤێنتوس بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە