فیستیڤاڵی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو

بە بەشداری 100 خوێندکاری کوڕ و کچ  چالاکیەکانی فیستیڤاڵی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو، کێبرکێکە 16 یاری گۆڕەپان و مەیدان لە خۆ گرتبوو یارییەکانیشی ماوەی رۆژێک بەردەوام بوو.

بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و رێرەوی خوێندکاران دەستپێکی چالاکیەکانی فیستیڤاڵی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین بوو.

کێبرکێکە  بە بەشداریی سەد خوێندکاریی کوڕ و کچی بوو، کە تایبەت بوو بە شازدە یاریی گۆڕەپان و مەیدان یارییەکانیشی ماوەی رۆژێک بەردەوام بوو.
 
ململانێیەکی بەهێز لە نێوان وەرزشوانان نمایش کرا، لەسەر ئاستی کوڕان خوێندکارانی قۆناخی دووەم پێشەنگیان وەرگرت و هەریەک لە قۆناخەکانی یەکەم و چوارەم لە پلەکانی دووەم و سێیەم هاتن.

لەسەر ئاستی کچانیش پۆلێک بەهرەمەندیی نوێ دەرکەوتن، بەتایبەت کچانی قۆناخی دووەم باڵا دەست  بوون لە وەرگرتنی پلەی یەکەم و کۆکردنەوەی زۆرترین نازناو، هەر بۆیە خوێندکارانی قۆناخی یەکەم لە پلەی دووەم هاتن و قۆناخی سێیەمیش پلەی سێیەمیان وەرگرت.
 
کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین کە ناوەندێکی خوێندنی ئەکادیمیە بۆ پێگەیاندنی وەرزشوانان، ساڵانە ژمارەیەک پاڵەوانیەتی گەورە بەڕێوەدەبات.