ڤیدیۆ؛ ئایاکس لە یادی 125 ساڵەی دامەزرانیدا یەکسانبوو

17-03-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئایاکس
ئایاکس
نیشانەکردن ئایاکس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە خولەکی هۆڵەندا و لە یارییەکی پڕ لە رووداوی سەرنجڕاکێش بەبۆنەی 125 ساڵەی دامەزراندنی یانەی ئایاکس، هەردوو یانەی ئایاکس و ئالکمار رووبەڕووی یەکبوونەوە و هەردوولا یەکسانبوون.
 
یارییەکە لە ئەمستردام بەڕێوەچوو، هاندەرانی یانەی ئایاکس چەندین دیمەنی سەرنجڕاکێشیان لەنێو یاریگەدا پێشاندا.
 
نیوەی یەکەمی یارییەکە هیچ گۆڵێکی بەخۆیەوە نەبینی و هەردوولا بەیەکسانبوون ئەو نیوەیان تەواوکرد.
 
لە خولەکی 52 زیکۆ بورمێستەر گۆڵێکی بۆ یانەی ئالکمار تۆمارکرد و یانەی میوان پێشکەوت.
 
دوای شەش خولەک ئانتۆن گای ئەنجامەکەی بۆ ئایاکس یەکسانکردەوە.
 
بەهۆی تووند یارییکردنەوە لە خولەکی 74 ئەو یاریزانەی گۆڵی تۆمارکرد بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
 
لە هەمان خولەکدا ئەلێکساندەر پێنتێراش لە ئالکمار کارتی سووری پێدرا.
 
لە خولەکی 82 ئیبراهیم سادق گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ئالکماری میوان تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەبرد لە خولەکی 84 ئۆلیڤەر ئێدڤاردسن ئەنجامەکەی بۆ ئایاکس یەکسانکردەوە، یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەک کۆتاییهات.
 
ئایاکس پێشەنگە و 64 خاڵی هەیە، یانەی ئالکمار بە 44 خاڵ لە پلەی شەشەمە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە