گورزێکی کوشندە بەر بارسا کەوت

17-03-2024
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
نیشانەکردن یانەی بارسێلۆنا چاڤی هێرناندێز جواو کانسێلۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەیانیی ئەمڕۆ هەواڵێکی ناخۆش بە چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا درا، لەبارەی چارەنووسی یەکێک لە یاریزانەکانییەوە، لە کاتێکدا ئەو را‌هێنەرە لەگەڵ یانەکەی، سەرقاڵی ئامادەکاری بوو بۆ گەشتکردن بەرەو مەدرید، لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە گەڕی 29ی خولی ئیسپانیا.
 
ماڵپەڕی فەرمیی بارسێلۆنا، لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' لیستی ناوی یاریزانانی گەشتکردووی یانەکەی، بۆ یارییەکەی ئەمشەو بڵاوکردەوە، بەبێئەوەی ناوی جواو کانسێلۆی تێدابێت.
 
هۆکاری دوورکەوتنەوەی بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە، لە پێکهاتەی تیپەکە بۆ یارییەکەی ئەمشەو، بۆ نائامادەیی ئەو یاریزانە لەڕووی جەستەییەوە دەگەڕێتەوە، لە کاتێکدا بارسێلۆنا وردەکاری جۆری پێکانی یاریزانەکە و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەوی لە یانەکە ئاشکرانەکردووە.
 
لە سەرەتای ئەم وەرزەوە، جواو کانسێلۆ لە باڵی راستی بەرگری یارییدەکرد، بەڵام دوای پێکانی ئەلیخاندرۆ باڵدێ، چاڤی هێرناندێز بە ناچاری کانسێلۆی گواستەوە باڵی چەپ و هەموو یارییەک بە سەرەکی لەو شوێنە یارییدەکات.
 
شوێنگرەوەی کانسێلۆ لە یارییەکە کێ دەبێت؟
 
لەگەڵ هەواڵی دوورکەوتنەوەی کانسێلۆ، چاڤی هەواڵی گەڕانەوەی مارکۆس ئەلۆنسۆی پێگەیشت، بەڵام قورس دەبێت بۆ ئەو یاریزانە دوای نزیکەی 4 مانگ لە دوورکەوتنەوە، لە یەکەم یارییدا بە شێوەی سەرەکی یاریی بکات، پێشبینی دەکرێت سێرجی رۆبێرتۆ یان هیکتۆر فۆرت لە شوێنی جواو کانسێلۆ لە یارییەکەدا بەشداریی بکەن.
 
یاریی نێوان هەردوو یانە ئەمشەو کاژێر 23:00 بەکاتی باشووری کوردستان، لە یاریگەی سیڤیتاس میترۆپۆلیتانۆ، ئەنجامدەدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.