دیێگۆ سیمیۆنی لە یاریی ژمارە 36دا بەدوای بردنەوەی ژمارە 6 بەسەر بارسێلۆنادا دەگەڕێت

17-03-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لالیگا ئاتلێتیكۆ مه‌درید یانەی بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شکستێکی دیکەی تیپە سوپرایز و پێشبینینەکراوەکەی لالیگای ئەمساڵ (جیرۆنا)، رێگە بۆ بارسێلۆنا خۆشدەکات پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکە بەدەست بهێنێتەوە و جارێکی دیکە وەک رکابەری سەرسەختی ریال مەدریدی پێشەنگ دەربکەوێتەوە، بەڵام ئەرکەکە ئاسان نییە.
 
بارسێلۆنا بەئومێدی بردنەوە و گەیشتنەوە بەپلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا و پێشاندانەوەی سووربوونی خۆی لەسەرئەوەی ئامادەنییە بەئاسانی دەستبەرداری رکابەری لەسەر نازناوی ئەمساڵی لالیگا ببێت، روو لە یاریگەی میترۆپۆلیتانۆ دەکات و چاوی لە دووبارەکردنەوەی بردنەوەی دوایین سەردانی خۆیەتی بۆ نێو هەمان یاریگە.
 
پاڵنەری گەورە بۆ بارسێلۆنا لە یارییەکەدا، دڵنیابوونەوەیە لە بەدەستهێنانەوەی پلەی دووەمی ریزبەندییەکە، پاشئەوەی لەم گەڕەدا، جارێکی دیکە تیپە هەڵتۆقیوە هاوشارییەکەی بارسێلۆنا، دووچاری شکستبوو و ئێستا ئیدی رێگەکە بۆ گرتنەوەی پلەی دووەم، لەبەردەم بارسادا تەختە.
 
بارسێلۆنا کە بەورەیەکی بەرزەوە روو لە یاریگەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات، سەرمەستی بڕینی بەربەستی قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ و روونبوونەوەی رکابەرەکەیەتی لە قۆناخی دواتری ئەو پاڵەوانێتییەدا. بارسا بۆ یارییەکە یەکێک لە یاریزانە زۆر دابڕاوەکانی بەدەستدەهێنێتەوە کە فێران تۆرێسە و پێشتر لە هیچ بەشدارییەکی لەگەڵ ئاتلێتیکۆدا، دووچاری شکستنەبووە.
 
ئاتلێتیکۆ مەدرید پاڵنەرەکانی بۆ بردنەوەی یارییەکە، هاوشێوەی پاڵنەرەکانی بارسان، یانەکە بەپێی ریزبەندیی پێش یارییەکە لە خولدا، کورسیی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووی مسۆگەرنەکردووە، دڵنیابوونەوە لەبەدەستهێنانی ئەو کورسییە، دیێگۆ سیمیۆنی و یاریزانەکانی ناچار بەئەنجامدانی یارییەکی باش دەکات.
 
ئاتلێتیکۆش لە چامپیۆنزلیگدا هەنگاوێکی گەورەی بڕی، کاتێک ئینتەرمیلانی دووەمی وەرزی رابردووی دەرپەڕاند، بەڵام ئەو سەرکەوتنە لەرووی توانای جەستەییەوە زۆر لەسەر یاریزانەکانی یانەکە کەوت و بردنەوە لەو یانە ئیتاڵییە، پێویستی بەئەنجامدانی 120 خولەک یارییکردن هەبوو.
 
یارییە دوورودرێژەکەی ئینتەرمیلان، لەوانەیە دیێگۆ سیمۆنی راهێنەر ناچار بکات هەندێک یاریزانی سەرەکیی لە پێکهاتەکەی دووربخاتەوە، بەتایبەت ئانتوان گریزمان کە پێدەچێ لەسەداسەد لەرووی جەستەییەوە بۆ نەوەت خولەک یارییکردنی دیکە ئامادەنەبێت.
 
سیمیۆنی لە یارییەکەی ئەمشەودا ئەو راستییە باش دەزانێت کە داواکاریی هاندەرەکانی لێی ئەوەیە، لەئێستاوە هەموو شت لەلیگادا رادەستنەکات و هەوڵبدات یەکەم سەرکەوتن بەسەر چاڤی هێرناندێزا بەدەست بهێنێت، پاشئەوەی لە چوار رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەو راهێنەرە، نەیتوانی تەنانەت یەک خاڵیش لە بلوگرانا وەربگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).