ڤیدیۆ؛ کوردێک یانەکەی زیاتر لە چامپیۆنزلیگ نزیکدەکاتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

بۆ بردنەوەیەکی دیکە هاتوون و ئەمجارە میوانی دارمشتادن، بەڵام هەر زوو تیم سکارکێ بە هەژاندنی تۆڕی مانوێل نۆیەر بەخێرهاتنی میوانەکەی کرد.
 
وەڵامی بایرن میونشن خێرابوو، لە خولەکی 36 جەمال موسیالا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
پێش لێدانی فیکەی کۆتایی نیوەی یەکەم، هاری کەین بەلێدانی سەر گۆڵی دووەمی باڤارییەکانی تۆمارکرد، خۆی بووە خاوەنی 31 گۆڵ.
 
وەک ئەوەی ئەم یارییە یاریی موسیالا بێت، یاریزانە لاوەکە یاریی بە بەرگریکاران کرد و گۆڵی سێیەمی بۆ بایرن تۆمارکرد.
 
موسیالا تۆپێکی جوانی دایە سێرج نابری و ئەویش گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد، ئەمەیان لە خولەکی 74 روویدا.
 
ماتیاس تێل گۆڵی پێنجەمی بۆ ئێف سی هولیۆود تۆمارکرد.
 
لە دوایین خولەکدا ئۆسکار ڤێل هێلمسن گۆڵی دووەمی دارمشتادی تۆمارکرد، بەڵام جگە لە گۆڕینی ژمارەی گۆڵەکان هیچی دیکە نەبوو، بایرن لە دەرەوەی یاریگەی خۆی 5 - 2 یارییەکەی بردەوە.
 
ئەنجامە سەرنجڕاکێشەکانی شتوتگارت بەردەوامن، بەرامبەر هۆفێنهایمیش درێژەیان هەبوو.
 
دوای تیکی تاکایەکی جوان، ئێنزۆ میلۆت بە ئاسیستی دێنیز ئونداڤی کورد، گۆڵی یەکەمی شتوتگارتی تۆمارکرد.
 
هەر لە نیوەی یەکەمدا، ئونداڤ تۆپێکی دایە سێرهۆ گێراسی، هێرشبەرە غینییەکە 22ـەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەدا تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 68 جەیم لێولینگ بەلێدانێکی بەهێز، بۆ جاری سێیەم تۆڕی خاوەن یاریگەی هەژاند.
 
شتوتگارت لە دەرەوەی یاریگەی خۆی 3-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، 8 یارییە نەدۆڕاوە و هەنگاوێکی دیکە لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ نزیکبووەوە.