ڤیدیۆ؛ هیلال یاری بە مێژوو دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی هیلال درێژەی دایە ریکۆردە مێژووییەکەی و ئەمجارە بردنەوەیەکی زەحمەتی بەرامبەر یانەی زەمک تۆمارکرد.
 
هیلال لە یاریگەی کینگدەم ئارێنا میوانداریی یانەی زەمکی کرد، هەر زوو هێرشەکانی بۆ سەر گۆڵی تیپی میوان دەستپێکرد، نیوەی یەکەم لەنێو هێرشەکانی هەردوو یانەدا بەبێ گۆڵ تەواو بوو.
 
لە خولەکی 78 سالم دوسەری، گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هیلال تۆمارکرد، ئەمە گۆڵی 100ـەمی یاریزانەکە بوو بەدرێسی شین پۆشەکانەوە.
 
زۆری نەبرد لە خولەکی 86 دۆماگۆژ ئانتۆلیج ئەنجامەکەی بۆ زەمک یەکسانکردەوە.
 
دوای دوو خولەک زاری عنێزی لە یانەی زەمک بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
 
لە خولەکی 3ـی کاتی زیادکراودا، میشایێل بەلێدانی سەر گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، هیلال یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و تاکە یانەیە لە مێژوودا 29 یاریی لەسەریەکی بردبێتەوە.
 
هیلال بە 68 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی سعودیە 12 خاڵ لە یانەی نەسڕی دووەمەوە دوورە.