یۆرۆپالیگ.. یونایتد لەبەردەم سێیەم ئیسپانیدا، یوڤێ بەرامبەر سپۆرتینگ

17-03-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یۆرۆپالیگ تیروپشک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تیروپشکی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ راکێشرا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی جارێکی دیکە کەوتەوە بەرامبەر یانەیەکی دیکەی ئیسپانی. ئەمجارە مان یونایتد رووبەڕووی سێڤییا دەبێتەوە.
 
مانچێستەر پێشتر لە پلەی ئۆفی پاڵەوانێتییەکەدا یانەی بارسێلۆنای بڕیبوو، لە قۆناخی شانزەشدا توانی ریال بێتیس بکاتە دەرەوە.
 
بەڵام دەکرێ ئەزموونی سێڤییا لە پاڵەوانێتییەکەدا سەرئێشەی زۆر بۆ یونایتد دروست بکات. سێڤییا خاوەنی ژمارەی پێوانەیی نازناوی پاڵەوانێتییەکەیە بە 6 نازناو.
 
تیروپشکەکە یوڤێنتوسی ئیتاڵی خستە بەرامبەر لیسبۆنای پۆرتوگالی. ئەرکی خانمە پیرەکە ئاسان نییە، چونکە لیسبۆنا شەوی رابردوو لە قۆناخی پێشوودا، ئارسیناڵی ئینگلیزی دەرکرد.
 
یانەی رۆمای ئیتاڵی بەرامبەر فینۆردی هۆڵەندی یاریدەکات و بایەرلیڤەرکوزنی ئەڵمانی رووبەڕووی سان جیلوازی سوپرایزی ئەمساڵی پاڵەوانێتییەکە دەبێتەوە.
 
یارییەکانی چوونی قۆناخەکە رۆژی 13ی نیسان ئەنجامدەدرێن، یارییەکانی گەڕانەوە رۆژی 20ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت.
 
تیروپشکەکە ئاراستەی قورسی بۆ هەندێک یانە دەستنیشانکردووە، براوەی یاری یونایتد و سێڤییا بەرامبەر براوەی نێوان یوڤێنتوس و لیسبۆنا یاریدەکات. هەرچی براوەی یاریی نێوان فینۆرد و رۆمایە، بەرامبەر براوەی لیڤەرکوزن و سان جیلواز دەبێتەوە.
 
یاری چوونی نیوەیک کۆتایی پاڵەوانێتییەکە رۆژی 11ی ئایاری داهاتوو ئەنجامدەدرێت و یاری گەڕانەوە پاش هەفتەیەک لەو مێژوو. هەرچی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەیە لەسەر یاریگەی پوشکاش ئارێنا، لە بوخارێستی پاتەختی هەنگاریا، رۆژی 31ی ئایاری داهاتوو ئەنجامدەدرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە