بەفەرمی یۆرۆی 2020 دواخرا

17-03-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەشێوەیەکی فەرمی یارییەکانی یۆرۆی 2020 کە بڕیاربوو هاوینی داهاتوو بەڕێوەبچن بۆ ساڵی 2021 دواخرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوندا کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەرێگەی ڤیدیۆییەوە ئەنجامیدا، بڕیاریدا یارییەکانی یۆرۆی 2020 کە بڕیاربوو لە هاوینی داهاتوودا، لە 12 وڵاتی ئەوروپا بەڕێوەبچن بۆ ساڵی 2021 دوابخات.

یارییەکانی یۆرۆی 2020 بڕیاربوو لە رۆژی 11-6-2020 بەڕێوەبچن، بەڵام یارییەکانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو بارودۆخەی وەرزشی جیهان بەهۆیەوە تێیکەتووە بۆ 11-7-2021 دواخران.

لە کۆبوونەوەکەدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا داوای لە فیدراسیۆنی وڵاتەکان کردووە، خولەکانی وڵاتەکانیان پێش مانگی شەش تەواوبکەن، هەروەها یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یورۆپالیگیشی تاوەکو کاتێکی نادیار هەڵپەسارد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە