مولەر مولەری شکاند

17-03-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن تۆماس مولەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

تۆماس مولەر هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ریکۆردێکی گێرد مۆلەری ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا شکاند.

مولەر لە یارییەکەی بەرامبەر یوڤێنتۆس گۆڵی دووەمی بایرن میونشنی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی لە پاڵەوانیەتییەکەدا گەیاندە 35 گۆڵ و بە تەنیا گۆڵێک پێش گێرد مولەری ئەستێرەی پێشووی ئەڵمانیا کەوت و بووە گۆڵکاری ئەڵمانییەکان لە چامپیۆنزلیگدا.

لە یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بایرن میونشن بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە یوڤێنتۆسی بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتەمی پاڵەوانیەتییەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە