ڤیدیۆ؛ نەیمار بە تۆمارکردنی گۆڵێک و دروستکردنی یەکێکی دیکە سەرکردایەتیی سانتۆسی کرد

17-02-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نەیمار
نەیمار
نیشانەکردن نەیمار دا سیلڤا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نەیمار داسیلڤا گۆڵێکی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروستکرد و سەرکردایەتیی یانەی سانتۆسی کرد بۆ بردنەوە لە یانەی ئاگوا سانتا.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی دەیەمی پاڵەوانێتی پاولیستادا، یانەی سانتۆس بەرامبەر ئاگوا سانتا یارییکرد.
 
لە خولەکی 11 لێدانێکی سزا هەژمارکرا و نەیمار یەکەم گۆڵی دوای گەڕانەوە بۆ سانتۆس تۆمارکرد، هاندەران و کەسوکاری ئەو یاریزانە ئاهەنگیان گێڕا.
 
لە خولەکی 26 تاکیانۆ گۆڵی دووەمی بۆ سانتۆس تۆمارکرد و ئەنجامەکەی دوو هێندە لێکرد.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە بە دوو خولەک، نێتینۆ گۆڵێکی جوانی بۆ ئاگوا تۆمارکرد، ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
 
خولەکی 70 گیلێرمۆ بە ئاسیستی نەیمار، بۆ جاری سێیەم تۆڕی یانەی میوانی هەژاند، سانتۆس یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
 
سانتۆس بەم بردنەوەیە لە کۆمەڵەی دووەمی جامی پاولیستادا لە پلەی یەکەمە و بووە خاوەنی 12 خاڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە