لێدوانی فەرمی ریال مەدرید لەبارەی ئێمباپێ

17-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ فلۆرێنتینۆ پێرێز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید باس لە ئەگەری گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ دەکات و وەڵامی رۆژنامەڤانان دەداتەوە.
 
بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، کارلۆ ئەنچێلۆتی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و لەبارەی ئێمباپێ پرسیاری لێکرا، ئەویش دەڵێت "هەموو بیرکردنەوەمان لای یارییەکە دەبێت."
 
لەبارەی ئەو پرسیارەی، ئێمباپێ نزیکە لە ریال مەدرید؟ کارلۆ ئەنچێلۆتی گوتی "هەموو ئەوەی دەگوترێت و دەنووسرێت دەبینم، لەوە تێدەگەم کە بابەتی ئێمە بۆ ئێوە بابەتێکی گرنگی رۆژە، بەڵام بۆ ئێمە وانییە، هەموو بیرکردنەوەمان لای یاریی سبەیە، بۆیە پێموایە دەبێت سبەی یارییەکی باش بکەین."
 
پرسیارێکی دیکە لە ئەنچێلۆتی کرا، حەزدەکەیت وەرزی داهاتوو ئێمباپێت هەبێت؟
 
راهێنەری ریال مەدرید لە وەڵامدا گوتی "حەزدەکەم ئەم وەرزە بەباشی تەواو بکەم و نازناو ببەمەوە، ئەمە ئەو شتەیە کە زۆر خۆشم دەوێت، جارێ وەرزی داهاتوو زۆری ماوە.
 
پرسیارێکی دیکە لەسەر ئێمباپێ لە ئەنچێلۆتی کرا و رۆژنامەڤانێک لێی پرسی، لە ژووری جل گۆڕينی یانەکەدا، هیچ باسی ئێمباپێ کراوە؟ ئەنچێلۆتی لە وەڵامدا گوتی "سەیری یارییەکانی رایۆ ڤایکانۆمان کردووە و یارییەکی زۆر گرنگە بۆ ئەم وەرزەی لالیگا."
 
ئەم قسانەی کارلۆ ئەنچێلۆتی، لەبارەی ئەستێرە فەرەنسییەکە لەکاتێکدایە، لە ماوەی 48 کاژێری رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئێمباپێ، رۆیشتنی خۆی لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا لە یانەکە دەڕوات.
 
بەپێی هەواڵی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی فەرەنسا، ناسڕ خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا ئێمباپێ بەشێوەیەکی جوان بەڕێبکرێت و ئەوەی قبوڵکردووە کە ئیدی کیلیان دەبێت لە یانەکە بڕوات.
 
کیلیان ئێمباپێ، لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتاییدێت، دوای 6 ساڵ یارییکردن نزیکە لە بەجێهێشتنی یانەکە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە