مۆرینیۆ بۆ ئەزموونێکی نوێ ئامادەیە


رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری بەنێوبانگی پۆرتوگالی و پێشووی یانەی رۆمای ئیتاڵی ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێ دەکات.
 
سەرەڕای ئەوەی یانەی رۆمای بەجێهێشتووە، بەڵام هێشتا مۆرینیۆ بابەتێکی گەرمی میدیای جیهانە، بەتایبەت کە هەمووان چاوەڕێی وەڵامی ئەو پرسیارەن، داهاتووی مۆرینیۆ لەگەڵ کام یانە و لە کام خول دەبێت؟
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، مۆرینیۆ لە کاروانی داهاتوویدا ئەزموونێکی نوێ تاقیدەکاتەوە و پێی وایە ئەو ئێستا بۆ ئەوە ئامادەیە، بەڵام سەرەڕای لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ناوی بە تیپی لاوانی سۆماڵ بەسترایەوە، راهێنەرەکە گفتوگۆی لەگەڵ کەس نەکردووە.
 
یانەی ئەهلی سعودی کار بۆ رازیکردنی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەکات، بۆ ئەوەی رازی ببێت رووبکاتە خولی سعودی و پۆستی راهێنەرایەتیی ئەو یانەیە وەربگرێت، لەکاتێکدا یانەکە نزیکە ماتیاس یاسلێی راهێنەری یانەکەی لە کارەکەی دووربخاتەوە، بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی لە ماوەی رابردوودا بەدەستیهێناون.
 
چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، یاریی داهاتووی ئەهلی بەرامبەر یانەی تائی، دوایین هەلە بۆ یاسلێ، وەک راهێنەری یانەکە.
 
جۆزێ مۆرینیۆ، پێشتر رایگەیاندبوو رۆژێک لە رۆژان لە خولی سعودی دەیبینن، بەڵام وادەکەی بەتەواوی دیارنییە.