پێڵاوەکانی ئیسماعیل مەتەر لە یاریگەی فرانسۆ هەریری هەرا دەنێتەوە

18-02-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

خراپی یاریگەی ھەولێر بوە ھۆی ئەوەی یاریزانێکی عەرەب لە یانەی وەحدەی ئیماراتی گاڵتە بەیاریگەکە بکات، بێگومان ئەم یاریگەیە موڵکی شاری ھەولێرە، ھەموو ھاوشارییەکەیش پێی ناخۆشە گاڵتە بە بچووکترین شتی ئەم شارە بکرێت.

له رکابه‌رییه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی کۆمه‌ڵه‌کاندا یانەی شورته‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی وه‌حده‌ی ئیماراتی کرد و یارییه‌که‌ی به‌ گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند.

ئیسماعیل مەتەر یاریزانی وەحدەی ئیماراتی کە ئەمرۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەرامبەر بە شورتەی عێراقی لە یاریگەی فرانسۆ ھەریری لە ھەولێر یاری کرد، لەھەژماری تایبەت بەخۆی لە ئینیستاگرام وێنەی پێڵاوەکانی داناوە ودەڵێت سەیرکەن پێڵاوەکانم چیان بەسەر ھاتووە، وەک ئاماژەیەک بۆ خراپی یاریگەکە.

دوای ئەوەی کۆمێنت و لایکی زۆر بۆ پۆستەکەی ئیسماعیل مەتەر هات، ئەو یاریزانە هەستی بەوەکرد کە چەند کەسێک کە دیارە خەڵکی شاری هەولێر بوون کۆمێنتیان بۆی نووسیبوو هەستیان سووکایەتی کردبوو بە یاریگە و شارەکەیان، پۆستەکەی سڕییەوە و تەنیا لە سناپچاتەکەی هێشتییەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە