بەفەرمی.. یانەی بارسێلۆنا لەسەر پرسی سکانداڵەکەی بارتۆمیۆ هاتە دەنگ

18-02-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

یانەی بارسێلۆنا راگەیێندراوێکیان لەسەر پرسی تێوەگلانی سەرۆکەکەیان لە سکانداڵێکی گەورە بڵاوکردەوە و بە تووندی وەڵامی وەڵامیان دایەوە.

چیرۆکەکە لەوەوە سەرچاوی گرتووە کە ئاژانسی کادینا سێری ئیسپانی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە گوایە جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانییەکدا هەیە بە ناوی ئای ٣ ڤێنچەرس، "I3 Ventures"، کە ئەم کۆمپانیایە کاری ئەوەبووە کاریگەری لەسەر رای گشتی دروست بکات بە کردنەوەی چەند پەیج و ماڵپەڕێک لە لەوێوە هێرشیان کردووەتە سەر ئەستێرە و سیمبولەکانی یانەی بارسێلۆنا لە نموونەی مێسی، گواردیۆلا و چاڤی.

Image

لە بڵاوکراوەکەی یانەی بارسێلۆنادا هاتووە: هەموو ئەو شتانە رەتدەکەینەوە کە یانەکەمان هیچ پەیوەندییەکمان بە کۆمپانیایەک یانیش سایت و پەیجێکەوە نییە کە هێرش بکاتە سەر ئەوانەی پەیوەندییان بە یانەکەمانەوە هەیە.

زیاتر هاتووە: ئێمە خاوەنی سیستەمێکین کە چاودێری هەموو ئەو نامە ئەرێنی و نەرێنییانە دەکات کە بۆ یانەکە دێن، یانیش پەیوەندیدارن بە کەسایەتییەکانی وەک یاریزان، کارگێڕی، سەرۆک، راهێنەر و ئەندامەکانمانەوە، لەو سۆنگەیەوە داواکارین ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە لایببەن و ئێمە بە مافی خۆمان دەزانین کە لە رێگەی یاساوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا بکەین کە ئەو بابەت و هەواڵانە لە دژی یانەکەمان بڵاودەکەنەوە.

سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەوەوە تێوەگلاوە کە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانایاکەدا هەیە بۆ ئەوەی ناو ناتۆرە و بۆ ئەو کەسانە دروست بکات کە لە دژی مانەوەی ئەون لە سەرۆکایەتی یانەکە، بۆ نموونە هەواڵی ناڕاست لەسەر مێسی، چاڤی، گواردیۆلا، پیکێ، پویۆل و لاپۆرتای سەرۆکی پێشووتری بارسا، لە رێگەی ١٠٠ هەژماری خوازراو و فەیکەوە تۆمەتیان بۆ دروستکراوە و لە کەسایەتییان دراوە.

 

Image

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە