لێدوانی کۆرتوا دوای ئەوەی بەرامبەر خیرۆنا دۆڕان


رووداو - هەولێر

تیبوا کۆرتوا، گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید، دوای دۆڕانیان بەرامبەر خیرۆنا دەڵێت، خیرۆنا هەمیشە تیپێکی قورس بووە.

کۆرتوا دوای تەواوبوونی یارییەکە گوتی، ئێمە خوێندنەوەیەکی باشمان بۆ یارییەکە نەبوو و نەمانتووانی سوود لە هەلەکان وەربگرین و سەربکەوین.

گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە گوتیشی، خیرۆنا هەمیشە تیپێکی بەهێز و قورس بووە، لە گێمی دووەمدا مەترسی زیاتریان دروستکرد و ئەوەش بووە هۆکار ئێمە سێ خاڵی یارییەکە لەدەست بدەین.



دەربارەی ئەو هەوڵەی لە دوایین خولەکی یارییەکەدا بۆ یەکسانکردەوەی یارییەکە دای، کۆرتوا رایگەیاند، باڵای زۆر بەرزە و ویستی هاوکاریی یانەکەی بکات، نزیکبوو لە تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

تیبوا لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت، لالیگا کۆتایی نەهاتووە و هێشتا رێگەیەکی درێژ لەبەردەمیان ماوە و دەیانەوێت لەسەر رکابەرییکردن بەردەوامبن.