راهێنەری ئەرجەنتین لە نێوان مێسی و مارادۆنادا کێ هەڵدەبژێرێت؟

17-01-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن مارادۆنا، مێسی، سکالۆنی، ئەرجەنتین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، وەڵامی چەندین پرسیاری تایبەت بە مۆندیالی قەتەر و بردنەوەی نازناوەکە و زۆر بابەتی دیکە داوەتەوە... ئەو دەڵێ تاوەکو خولەکی هەشتا یارییەکی نایابمان کرد، تاوەکو ئێستا نەمتوانیوە سەیری یارییەکە هەمووی بکەمەوە.
 
راهێنەری ئەرجەنتین دەڵێ، دوای خولەکی هەشتا دۆخەکە گۆڕا، یارییەکە لە مێشکمدا تۆماربووە، جێگەی داخبوو پێش کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی، نەمانتوانی هەموو شت لە بەرژەوەندی خۆمان یەکلابکەینەوە.
 
سکالۆنی لەبارەی یاری نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە، دەڵێ، ئەوان کاری ناوبژیوانیشیان قورسکرد، بەتایبەت کە ئەنجامەکە یەکسانبووەوە و بەتایبەتیش بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتانەوە کە راهێنەری هۆڵەندا، لویس ڤان خال ئەنجامیدا، کە وایکرد کەشی یارییەکە گرژ و پڕ هەڵچوون بێت.
 
سکالۆنی دانبەوەدا دەنێت کە ئەگەر ئێستا ببێتەوە یاریزان، یاری بۆ ئەم هەڵبژاردەیەی ئێستای ئەرجەنتین ناکات، چونکە وەکئەو دەڵێ، "ئاستەکە زۆر بەرزبووەتەوە، من دەبوو لە شوێنی دی پاول، یاری بکەم، بەڵام ئەو لە من باشتر یاریدەکات".
 
لە کۆتاییشدا سکالۆنی باس لە دەستنیشانکردنی باشتر لە نێوان مێسی و رۆناڵدۆ دەکات کە هەریەکەیان مۆندیالێکیان بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەدەستهێناوە، ئەو دەڵێ، "ئەگەر ناچاربم باشتر لە نێوانیاندا هەڵبژێرم، مێسی هەڵدەبژێرم، چونکە پێموایە ئەو شتێکی نایابی هەیە، ئەو باشترینی مێژووە هەرچەندە مارادۆناش یاریزانێکی ناوازە بوو".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە