رووداو دیجیتاڵ
یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دووپاتیکردەوە کە ئەو نایەوێت لە لیڤەرپوول بڕوات و بیر لە رۆیشتنیش ناکاتەوە مەگەر یەکێک پێیبڵێت بڕۆ. دەشڵێت "ئێمە دەبینەوە تیپێک کە تیپەکانی دیکە نایانەوێت یاری لەگەڵ بکەن".
ئەم وەرزە لیڤەرپوول ئاستێکی خراپی پێشکەشکردووە و هاندەرانی بە هیچ شێوەیەک لە ئاست و ئەنجامەکانی رازی نین.
یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، لەو بارەیەوە قسەی کرد و گوتی "کێشەی ئێستای لیڤەرپوول وەک ئەوە وایە کاتێک یەکێک لە قاچەکانت شکابێت یان شتێکی لەو شێوەیە، هەمووان دەیانەوێت ئەوە ببیستن".
ئەو گوتیشی "بەڵێ، کێشە نییە، سەرلەنوێ دەست پێدەکەینەوە، بەڵام بەداخەوە دوو هەفتە و هەندێکجاریش مانگێک دەخایەنێت تا ئامادە دەبیتەوە. کەس نایەوێت ئەوە ببیستێت، بەڵام ئەوە راستییە. دەبێت دڵنیابین لەوەی رێکارەکان جێبەجێی دەکەین، ئێمە دەبینەوە تیپێک کە تیپەکانی دیکە نایانەوێت یاری لەگەڵ بکەن".
کڵۆپ زیاتر گوتی "من دڵسۆز نیم، پێموایە کاتێک بۆرووسیا دۆرتموندم بەجێهێشت گوتم دەبێت شتێک بگۆڕێت، دۆخەکە جیاوازبوو، لەگەڵ هەندێک لێکچوون، یان دەڕۆم و راهێنەرەکە دەگۆڕێت، یان زۆر شت دەگۆڕێت. بۆیە لێرە مەگەر کەسێک داوام لێبکات بڕۆم، ئەگەرنا ناڕۆم".
راهێنەری رێدز لە کۆتاییدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "تاکە شتێک کە دەمەوێت بیکەم چاککردنەوەیە، ئەوە تەنیا شتێکە، راستگۆبین هەندێک کێشە هەیە، لەوانەیە ماوەیەک گۆڕانکاری رووبدات. بەڵام بەهۆی زۆری پێکانەکانەوە کارەکە زۆر لە پێشبینییەکانم زیاتربوو".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ