عەلی عەدنان رکابەری سۆن هیونگ مین دەکات

17-01-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئاسیا عەلی عەدنان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عەلی عەدنانی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق لەسەر خەڵاتێکی ئاسیایی رکابەری سۆن هیونگ مینی یاریزانی کۆریای باشوور دەکات.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا ناوی چەند یاریزانێکی وەکو بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی باشترین یاریزانی پیشەگەری ئاسیایی ئاشکراکرد.

لە لیستی یاریزاناندا ناوی سۆن هیونگ مینی یاریزانی تۆتێنهام لەسەرووی ناوی یاریزانان دێت و بەربژێری یەکەمی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەیە.

لە دوای سۆن، عەلی عەدنانی بەرگریکاری عێراقی و یانەی ڤانکۆڤەری ئەمریکی دێت، هەروەها مەهدی تارمی ئێرانی و یاریزانی ریۆ ئاڤی پۆرتوگالیش لە نێو لیستەکەدایە لەگەڵ سەردار ئازموونی هاونیشتیمانی مەهدی و یاریزانی زێنیت سانپیتەرسبورگی رووسی.

تاخێرۆ تۆمیاسوی یاریزانی ژاپۆنی و یانەی بۆلۆنیا، لەگەڵ تاکومی مینامینۆی هاونیشتیمانی و یاریزانی لیڤەرپوول دوو یاریزانی دیکەی لیستەکەن.

لی کیانگی یاریزانی لاوی کۆریای باشوور و یانەی ڤالێنسیا یەکێكی دیکەیە لەو بەربژێرانە، لەگەڵ تاکیفوسا کوبۆی ژاپۆنی و یاریزانی خیتافێ.

لە شتوتگارتی ئەڵمانیش واتارو ئێندۆی یاریزانی ژاپۆنی بەربژێرە، لە یانەی ماکابی حەیفای ئیسرائیلیش نیکیتا روکاڤیتسیای ئوسترالی هەیە، هەروەها لە ئینتراخت فرانکفورت دایکی کامادا بەربژێرە کە لە هەڵبژاردەی ژاپۆنە، دوایین یاریزانیش هوانگ هی چانی یاریزانی کۆریای باشوور و یانەی رێد بول سالزبورگی نەمسایی دێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە