رافایێل نادال سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا

17-01-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رافایێل نادال، تێنسزانی ئیسپانی
A+ A-


رووداو - هەولێر

رافایێل نادالی ئیسپانی بە ئاسانی گەیشتە قۆناخی سێیەمی تێنسی کراوەی ئوسترالیا، دوای ئەوەی لە فلۆریان مایەری ئەرجەنتینی بردەوە.

لە یارییەکەدا ماتادۆر ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و هەر زوو کۆمەڵەی یەکەمی بە شەش سێ بردەوە، دوای ئەوەی نادال درێژەی بە ئاستە بەرزەکەیدا و کۆمەڵەی دووەمیشی بە شەش چوار بردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەمەدا مایەر هەوڵی زۆریدا کۆمەڵەیەک بباتەوە درێژە بە رکابەرییەکە بدات، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو دوای دوو کاژێر 38 خولەک ئەو کۆمەڵەیەشی بە شەش حەوت دۆڕاند و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە