یانەی شورتە پێکهاتەکەی بە یاریزانە کوردەکان بەهێز دەکات

17-01-2017
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
 یانەی شوڕتە
یانەی شوڕتە
نیشانەکردن یانەی شوڕتە
A+ A-

دوای کشانەوەی یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق و مانەوەی زاخۆ وەک تاقانەی باشووری کوردستان لە خولی عێراقدا، بەشێکی زۆری یاریزانەکانی کوردستان روویان لە یانەکانی بەغدا کردووە، بەتایبەتی یانەی شوڕتە.

دوای زیاتر لە پازدە ساڵ لە یاریی کردن بۆ یانەی هەولێر سەرهەنگ موحسین ئەمجارەیان خۆی بۆ ئەزمونێکی نوێ ئامادە دەکات لە شاری بەغداد. 

دوای کشانەوەی یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق، سەرهەنگ بووە جێگای بایەخی یانەکانی عێراق، دواجار یانەی شوڕتە گرێبەستی لەگەڵ ئەم گۆڵپارێزە واژووکرد.

ئەمساڵ شوڕتە شەری بەرزکردنەوەی قەڵغانی خولەکە دەکات، دوای دەست بەرداربوونی هەریەک لە میران خەسرۆ، کۆسرەت بایز لەگەڵ ئەمجەد کەلەف، ئێستا یانەکە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ چەند یاریزانێکی پیشەگەر.

یانەی شوڕتە یەکێکە لە یانە بەناوبانگەکانی عێراق، لە ساڵی ١٩٣٢ دامەزراوە و خاوەن پێنج نازناوی خولەکەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە