"دهۆک بەهەڕەشە لە جامی عێراق کرایە دەرەوە"


رووداو - هەولێر

دلۆڤان ساڵح یاریزانی یانەی دهۆک هۆکاری شکستەکەیان لە یاری گەڕانەوەی پێشکۆتایی جامی عێراق بۆ رووداو ئاشکرادەکات.

دلۆڤان لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، لە یارییەکەدا هاندەرانی یانەکە هەڕەشەی کۆشتنیان لە یاریزانەکان کردووە و پێیان گوتراوە ئەگەر یارییەکە ببەنەوە بە سەڵامەتی لە یاریگە دەرناچن.

ساڵح ئەوەشی بۆ رووداو ئاشکراکرد، ناوبژیوانی یارییەکە و پۆلیسیش هاوکارییەکی باشی یانەی جەوییەیانکرد تاوەکو یارییەکە ببەنەوە و گوتیشی ناوبژیوانەکە بە ئێمەی گوتووە ئەگەر ئێوە یارییەکە ببەنەوە چۆن لە یاریگە دەربچین و کاتێک هاندەرانیش هەڕەشەیان لە یایزانەکان کردووە پێیان پێکەنیووە و هیچ کاردانەوەیەکیشی نەبووە.

یانەی دهۆک لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی عێراق بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە جەوییەی بردەوە، بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا یانەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر تووشی شکستهات و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.