رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، بەشێوەیەکی فەرمی تووشبوونی لامین یامال، ئەستێرەی لاوی یانەکەی بە پێکان راگەیاند و راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانیش ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە ئاشکرا دەکەن.
لە یاریی بارسێلۆنا بەرامبەر لێگانێس، لە گەڕی 17ـی لالیگادا، لامین یامال تووشی پێکانبوو، سەرەتا داوای گۆڕانکاریی کرد و راهێنەر یاریزانەکەی نەگۆڕی، بەڵام بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی درێژە بە یارییکردن بدات و یاریزانەکە بە ناچاری گۆڕانکاریی پێکرا.
بارسێلۆنا ئەمڕۆ بەفەرمی راپۆرتی دەستەی پزیشکی یانەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت "لامین یامال، یاریزانی تیپی یەکەمی یانەکەمان، لە یاریی بەرامبەر یانەی لێگانێس لە پاژنەی قاچی راستیدا تووشی پێکانبووە."
بارسا لە راگەیێنراوەکەیدا دەڵێت "ئەو پشکنینانەی ئەم بەیانییە بۆ لامین یامال کراون، دەریانخستووە یاریزانەکە یامال لە بەستەری نێوان شانە و ریشاڵی پێشەوەی قاچیدا تووشی پێکانبووە و ئەگەری هەیە سێ تاوەکو چوار هەفتە لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە."
دوای تووشبوونی بەم پێکانە یاریزانە بەشداری لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە لالیگادا و یاریی بەرامبەر بارباسترۆ لە جامی شای ئیسپانیا و ئاتلێتیک بیلباو لە جامی سوپەری ئیسپانیادا ناکات و دیارنییە بەتەواوی کەی یاریزانەکە دەگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ