ڤیدیۆ؛ ئینێستا بە بردنەوە لە ریال مەدرید وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
Photo by Philip FONG / AFP
Photo by Philip FONG / AFP
نیشانەکردن ئاندرێس ئینێستا وازهێنان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاندرێس ئینێستا، ئەستێرەی بەنێوبانگی تۆپی پێی ئیسپانیا و پێشووی یانەی بارسێلۆنا، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا ماڵئاوایی لە یاریگەکان کرد.
 
لە تۆکیۆی ژاپۆن و بەئامادەبوونی زیاتر لە 45 هەزار هاندەر، یاریی کلاسیکۆی ئەفسانەکان، لەنێوان ئەفسانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەڕێوەچوو و ئامانج لێی ماڵئاواییکردن بوو لە کاروانی پڕ سەروەریی ئاندرێس ئینێستا لە یاریگەکان.
 
لە یارییەکەدا ئینێستا 90 خولەک یارییکرد، بۆ ئەوەی هاندەران لە نزیکەوە بینەری دوایین یاریی ئەو ئەستێرەیە بن.
 
لە کلاسیکۆدا هەریەکە لە چاڤی هێرناندێز، ریڤالدۆ، ساڤیۆلا و چەندین ئەستێرەی دیکە لە بارسێلۆنا و لە ریال مەدریدیش ئیکەر کاسیاس، فابیۆ کاناڤارۆ و چەندین ئەستێرەی دیکەی ئەو یانەیە بەشداربوون و بارسێلۆنا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.
 
ئینێستا لە ساڵی 2000 لە تیپی دووەمی بارسێلۆنا دەستی بە یارییکردن کرد، یەکێک بوو لە ئەستێرە هەرە دیارەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئەو یانەیە، دیارترین دەستکەوتی بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2010ـەیە، کاتێک لە یاریی کۆتاییدا گۆڵی بەرامبەر هۆڵەندا تۆمارکرد.
 
ئێستا ئاندرێس سەرقاڵی خولێکی راهێنەرایەتییە و ئەگەری هەیە لە ماوەی داهاتوودا رووبکاتە دونیای راهێنەرایەتی و دەڵێت "بابزانین لە داهاتوودا چی روودەدات."
 
یاریی کلاسیکۆی ئەفسانەکان بە بردنەوەی بارسێلۆنا بەئەنجامی 2-1 کۆتاییهات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە