مۆدریچ دوایین رۆژەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بەسەردەبات

16-12-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لوکا مۆدریچ ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ  

 

لۆکا مۆدریچ، ئەستێرەی کرواتی، دوایین رۆژەکانی وەک یاریزانی ریال مەدرید دەژی، چونکە رۆیشتنی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا مسۆگەرە، بەهۆی ئەوەی گرنگییەکەی لەگەڵ تیپی شاهانە لەدەستداوە.
 
وەک رۆژنامەکانی ئیسپانیا باسی دەکەن، مۆدریچ پێش نوێکردنەوەی دوایین گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە. چەندین دەستەوارەی سعودی پێگەیشت، بەڵام ویستی بەردەوام بێت لە یاریکردن لە ئاستێکی بەرزدا، هەرچەندە پێشبینی نەدەکرد لەم وەرزەدا تەنیا رۆڵی پاڵپشت ببینێت.
 
دوورکەوتنەوەی چوامینی و کاماڤینگا بۆ ماوەیەک بەهۆی پێکانەوە، وایکرد لوکا مۆدریچ لەم دواییانەدا خولەکی زیاتر یاری بکات، بە بەراورد بەو کاتەی لە سەرەتای وەرزدا بۆ یاریکردن پێیدەدرا، بەڵام دوای چاکبوونەوەی دوو یاریزانە فەرەنسییەکە، ئەستێرە کرواتییەکە جارێکی دیکە لە یاریکردن دووردەخرێتەوە.
 
رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە "کاتی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید کۆتاییهاتووە، ئەم وەرزە دواوەرز دەبێت بۆ ئەو یاریزانە کرواتییە لە یانەی شاهانە، دوای سەردەمێکی زێڕین کە پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید، هەوڵیدا مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات، بەڵام ئەستەمە بتوانی یاریزانێک کە باڵۆن دۆری هەیە، رازی بکەیت جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا لەدەست بدات، تەنانەت ئەگەر تەمەنی 38 ساڵیش بێت.
 
لۆکا مۆدریچ، کە لەم وەرزەدا لە هیچ کام لەو 13 یارییەی لە لالیگادا ئەنجامیداون 90 خولەکی تەواو نەکردووە، ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی کرواتیا لە یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتیش دەیەوێت یاریزانەکەی تاوەکو کۆتایی وەرز ئارام بگرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە