ڤیدیۆ؛ هەولێر بەبێ هاندەر و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یارییەکی زەحمەت دەکات

16-12-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
هەولێر و جەوییە
هەولێر و جەوییە
نیشانەکردن هەولێر جەوییە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی هەولێر لە یارییەکی زەحمەتدا لە خولی یانە نایابەکانی عێراقدا بەرامبەر یانەی قوە جەوییە یارییدەکات.
 
کاژێر 14:00 لە رکابەرییەکانی گەڕی سێزدەی خولی عێراق، یانەی هەولێر لە دهۆک میوانداریی یانەی قوە جەوییە دەکات، هۆکاری بەڕێوەچوونی یارییەکە لە دهۆک سزادانی یانەی هەولێرە، بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی کە لە دوای یاریی یانەکە بەرامبەر یانەی شورتە لە جامی عێراق روویاندا.
 
هەولێر لەم وەرزەی خولی عێراقدا ئەنجامەکانی خراپن، لە 12 گەڕی رابردوودا تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە چەند رۆژێک لەمەوبەر تاریق جەرایا، راهێنەری تونسیی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە، لە یارییەکەی ئەمڕۆشیدا ئەحمەد موناجد بەشێوەیەکی کاتی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر دەکات.
 
هەردوو یانەی هەولێر و قوە جەوییە مێژوویەکی دوور و درێژیان بەرامبەر یەکدی هەیە، هەردوولا لە 54 یاریی فەرمیدا بەرامبەر یەکدی یارییانکردووە، 34 یاری لە بەرژەوەندی قوە جەوییە کۆتاییهاتووە، هەولێر 10 یاریی بردووەتەوە و لە 10 یارییدا یەکسانبوون.
 
یانەی هەولێر 35 گۆڵی تۆمارکردووە و رکابەرەکەشی 105 تۆڕی یانەی هەولێری هەژاندووە، گەورەترین بردنەوەی هەولێر بەرامبەر جەوییە 3-1 بووە و گەورەترین بردنەوەی جەویەش بەرامبەر هەولێر 7-1 بوو.
 
لە 2015ـەوە هەردوو یانە پێنج یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، هەولێر لە سێ یارییدا دۆڕاوە و هیچ بردنەوەیەکی نییە، دوایین بردنەوەشی لە 2015 بوو کە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی 2-1 بردنەوەی تۆمارکرد.
 
بەهۆی ئەو سزایەی لەسەر یانەی هەولێر سەپێندراوە، هاندەران لە پێنج یاریی داهاتوودا ناتوانن لە یارییەکانی یانەکەدا ئامادەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە