جەوییە ئەوەی لە هەولێر نەیکرد دەیەوێت لە جەزائیر بیکات

16-12-2019
نیشانەکردن قوە جەوییە
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی قوە جەوییەی عێراقی، ئامادەکارییەکانی بۆ یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی جامی محەممەدی شەشەم، بۆ یانە پاڵەوانەکانی عەرەبی کۆتاییهێناوە و ئەمشەو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی مەولوودییەی جەزائیری یارییدەکات.

یارییەکە کاژێر 22:00 بەکاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی پێنجی جوڵای تایبەت بە یانە جەزائیرییەکە دەکرێت، دوای ئەوەی هەردوو یانە لە یاری چووندا لە هەولێر بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

جەوییە سەرەرای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یارییدەکات، چاوی لەوەیە بەئەنجامێکی باشەوە لە یاریگە بێتە دەرەوە و خۆی بگەیێنێتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە، براوەی ئەم یارییەش لە قۆناخی داهاتوودا بەرامبەر یانەی رجائی بەیزاوی مەغریبی یارییدەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە