راستی پەیوەندیکردنی یاریزانێکی گریمیۆ بە بارسێلۆنا ئاشکرابوو

16-12-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئارسەر هێنریک میلۆ، یاریزانی گریمیۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئارسەر هێنریک میلۆ، یاریزانی گەنجی یانەی گریمیۆی بەرازیلی وردەکاری دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە یانەی بارسێلۆنا ئاشکراکرد و یارییکردنی بۆ یانەکە بەزەحمەت دەزانێت.

ئارسەر لەلێدوانێکیدا بە رۆژنامەی سپۆرتی کەتلۆنی رایگەیاندووە، راهێنەرەکەم پێی راگەیاندم بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت تۆ ببینن، ئەوانم بینی، بەڵام هیچ شتێک لەو کۆبوونەوەیەی لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە و بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەکە.



راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان بڵاویانکردووەتەوە یانەی گریمیۆ سکاڵا لە دژی بارسێلۆنا تۆماردەکات، لەبەرامبەر پەیوەندیکردن بە یاریزانی یانەکەیان بەشێوەیەکی نایاسایی کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

ئارسەر میلۆی 21 ساڵ لە ساڵی 2015ەوە لە یانەی گرێمیۆ یارییدەکات و ئێستا یەکێک لە یاریزانە گەنج و ئاستبەرزەکانی یانەکەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە