رۆما و فیۆرێنتینا بای بای


رووداو – هەولێر

لە قۆناخی شازدەی جامی ئیتاڵیا هەردوو یانەی رۆما و فیۆرێنتینا ماڵئاواییان لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.

رۆما لە نێو یاریگا و هاندەرانی رووبەڕووی یانەی سیبیزیا کاڵچیۆ بووەوە و هەردوو یانەی دوای زیاتر لە 90 خولەک یاریکردن بێ گۆڵ یەکسانبوون، بۆ یەکلایکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە هەردوو یانە پەنایان بردە بەر لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە و رۆما بە دوو گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ تووشی شکستهات و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.

لە یارییەکی دیکەشدا یانەی فیۆرێنتینا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کە ئانتۆنیۆ دی گاودیۆ لە خولەکی 76 تۆماریکرد لە سەر دەستی یانەی کارپی ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.