روودو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی پۆرتوگالی باس لە وازهێنانی یەکجاری لە یارییکردن دەکات.
رۆناڵدۆ لە رکابەرییەکانی گەڕی پێنجەمی نەیشنسلیگدا لە یاریی بەرامبەر پۆڵەندا دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئاسیستێکی کرد، بەمەش سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.
کریستیانۆ لە دوای یارییەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا باسی لە داهاتووی خۆی لە یاریگەکاندا و وازهێنانی یەکجاری لە یارییکردن کرد.
رۆناڵدۆ لەو بارەیەوە گوتی "هیچ پلانێکم نییە بۆ وازهێنان، پێویستە لە دوای ساڵێک یان دوو ساڵی دیکە قسەی لەبارەوە بکەین، نازانم بەمزووانە دەبمە 40 ساڵ و لە راستیدا دەمەوێت چێژ وەربگرم و تاوەکو هەست بە پاڵنەر بکەم بەردەوام دەبم."
کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، بە تۆمارکردنی ئەو دوو گۆڵەی بەرامبەر پۆڵەندا تۆماریکرد، ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 135 گۆڵ لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان و 910 گۆڵی لە کاروانی یارییکردنیدا تۆمارکردووە.
جگە لەوەش رۆناڵدۆ ریکۆردی سێرخیۆ رامۆسی لە بردنەوەی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا شکاند و گەیشتە 132 بردنەوە، لەکاتێکدا پێشتر رامۆس 131 یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ