ڤیدیۆ؛ شێروانە دۆڕا و ئاکرێ لە دوایین خولەکدا لە هەولێری بردەوە

16-11-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی شێروانە
یانەی شێروانە
نیشانەکردن یانەی شێروانە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گەڕی چوارەمی رکابەرییەکانی خولی یانە نایابەکانی کوردستان دەستیانپێکرد، یانەی چوارقوڕنە ریمۆنتادای بەرامبەر شێروانە تۆمارکرد و برایەتی و سەیدسادق یارییەکی دراماتیکییان ئەنجامدا.
 
لە کەلار یانەی شێروانە میوانداریی یانەی چوارقوڕنەی کرد، یارییەکە رکابەرییەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی، سەرەتا دیار عەلی گۆڵێکی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆمارکرد و شێروانەی پێشخست، بەڵام پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم چوارقوڕنە لە رێگەی محەممەد خەلیلەوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
لە نیوەی دووەمدا یارییەکە بەهێزتربوو، بەڵام ئەوەی لە هەژاندنی تۆڕدا سەرکەوتوو بوو یانەی چوارقوڕنەی میوان بوو، کاتێک لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەدا مەحموود شاکر، بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
 
چوارقوڕنە یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولەکەدا بەدەستهێنا، شێروانە تووشی یەکەم دۆڕانبوو لە خولەکەدا.
 
لە یارییەکی دیکەدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، یانەی برایەتی سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یارییەکی پڕگۆڵدا لە یانەی سەیدسادقی میوانی بردەوە.
 
برایەتی سەرەتا لە رێگەی سەفین عەبدولخالقەوە پێشکەوت و گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە خولەکی 53 هەرۆ حەمەد گۆڵی دووەمی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد، دوای ئەویش لە خولەکی 65 محەممەد حەمید گۆڵی سێیەمی برایەتیی تۆمارکرد.
 
دوای سێ گۆڵەکەی برایەتی، یانەی سەیدسادق باشتر دەرکەوت، هەوڵەکانی بۆ تۆمارکردنی گۆڵ چڕکردەوە و یادگار ئیبراهیم دوو گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یانەکە نەیتوانی خۆی لە دۆڕان رزگاربکات و براەتی یارییەکەی بە سێ گۆڵ بردەوە و سێ خاڵی بەدەستهێنا.
 
لە ئاکرێ یانەی ئاکرێ لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا میوانداریی یانەی هەولێری کرد، یارییەکە تاوەکو دوایین خولەکەکان بەیەکسانی بەردەوامبوو، بەڵام لە خولەکی 95 شڤان جەمیل گۆڵێکی بۆ یانەی ئاکرێ تۆمارکرد، گۆڵەکە ناڕەزایەتیی یانەی هەولێری لێکەوتەوە و گرژی و ئاڵۆزی لە یاریگەدا روویدا.

 

لە یارییەکی دیکەشدا هەردوو یانەی شەقڵاوە و زاخۆ لە شەقڵاوە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە