چێڵسی هەڕەشەیەکی گەورەی لەسەرە

16-11-2023
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
نیشانەکردن چێڵسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەڕەشەیەکی گەورەی لەسەرە و ئەگەری هەیە بەتۆمەتی یارییکردن بە یاسای یاریی خاوێن سزابدرێت.
 
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە راپۆرتێکدا دەڵێت چەند بەڵگەنامەیەکی دەستکەوتووە کە تێیدا دەردەکەوێت رۆمان ئەبراهیمۆڤیچ، خاوەنی پێشووی یانە لەندەنییەکە یاسای دارایی یاریی خاوێنی ئەورپای پێشێلکردووە، ئەمەش یانەی چێڵسی رووبەرووی سزای تووند دەکاتەوە و ئەگەری هەیە بە کەمکردنەوەی خاڵ سزابدرێت.
 
لە راپۆرتەکە باس لەوە دەکرێت رۆمانی سەرۆک و خاوەنی پێشووی یانەی چێڵسی، بە دزییەوە پارەی داوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ساموێل ئیتۆ و ولیانی بەرازیلی، هەروەها نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێدین هازارد و ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەر لە رێگەی چەند کۆمپانیایەک کە خۆی خاوەنداریەتیی ئەو کۆمپانیایانە دەکات، بۆ ئەوەی یانەکە لە دانی باج بپارێزێت.
 
رۆمان لە ساڵی 2005 تاوەکو 2021 سەرۆک و خاوەنی یانەی چێڵسی بوو، ئەو لە ساڵی 2017 لە رێگای کۆمپانیای کۆنیبەیر هۆلدینگەوە کە خۆی خاوەنداریەتی دەکات، لە سەدا 75ـی پشکەکانی کۆمپانیەیەکی فریدریکۆ باستۆلەرۆ کڕیوە و لە هەمان رۆژدا گرێبەستی ئەنتۆنیۆ کۆنتی راگەیندرا، کە ئەو کاتە فریدریکۆ بەڕێوبەری کارەکانی کۆنتی راهێنەری ئەوکاتەی یانەی چێڵسی بوو.
 
لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2017 رۆمان 7 ملیۆن یۆرۆی داوە بە کۆمپانیاکانی دوو لە راوێژکارەکانی کە رۆڵی سەرەکیان هەبوو لە گواستنەوەی ئاریان ڕۆبن، ئیڤانۆڤیچ، ماتیچ و کارلۆ ئەنچێلۆتی.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەل یانەکە و لە ئەگەری راستی ئەم تۆمەتانە یانەی چێڵسی رووبەڕووی سزا دەبێتەوە، سزاکەش  ئەگەری کەمکردنەوەی خاڵەکانی یانەکە دەبێت لە پرێمەرلیگدا.
 
لە هاوینی ئەمساڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورۆپا یانەی چێڵسی بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ سزادا، بەهۆی ناڕێکی لە پەڕاوەکانی یانەکەدا لە دۆسێیەی داراییدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).