سزایەکی قوڕس بۆ لیڤاندۆڤسکی

 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی تەمبێکاری سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاری راگرتنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیی هێرشبەری یانەی بارسێلۆنایدا.
 
دوای ئەو کارتە سوورەی لە یاریی بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا لە رکابەرییەکانی لالیگادا پێیدرا، لیژنەکە بەدواداچوونی بۆ شێوازی وەرگرتنی کارتەکە کرد و بڕیارییدا سزایەکی قورس بەسەر یاریزانە پۆڵەندییەکەدا بسپەێنێت.
 
بەپێی راگەیێنراوێکی فەرمی، بڕیاردراوە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بۆ سێ یاریی سەرەتا، دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر رابگیرێت، بەمەش یاریزانەکە بەشداری لە هەرسێ یاریی بەرامبەر یانەکانی ئیسپانیۆل، ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال بێتیسدا ناکات.
 
میدیای ئیسپانیا دەڵێت " سزادانی لیڤاندۆڤسکی بەهۆی قسەکانی ئەو یاریزانەیە بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەکە و ناوبژیوانی چوارەم، کە ناوبژیوان دوای یارییەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە بێڕێزی ئەو یاریزانە بەرامبەر دەستەی ناوبژیوانی یارییەکە کردووە."
 
جگە لە سزادانی لیڤاندۆڤسکی بڕیاری سزادانی جێرارد پیکێش بۆ 4 یاریی دراوە، هەرچەند یاریزانەکە بەیەکجاری بڕیارییدا واز لە یارییکردن بهێنێت، بەڵام ئەگەر یاریی نەکاتەوە بارسێلۆنا بەپێبژاردنی 3800 یۆرۆ سزای دارایی بەسەردا دەسەپێندرێت.
 
لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بارسێلۆنا ئاستێکی بەرز پێشکێشکدەکات، لە 14 یاریی لالیگادا 13 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵکاری خولەکەیە.