ڤیدیۆ؛ تیم شکستی بە تسیتسیپاس هێنا و بەرامبەر نادال یاریدەکات

16-11-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
تیم
تیم
A+ A-

رووداو دیجیتال 

لە یارییەکی دیکەی پاڵەوانێتیی کۆتایی ساڵدا، دۆمینیک تیمی نەمسایی بە زەحمەت شکستی بە ستیفانۆس تسیتسیپاس هێنا و هەنگاوێکی گەورەی بەرەو قۆناخی داهاتوو هاویشت.

تیم یارییەکەی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردەوە، دوای ئەوەی لە سێتی یەکەمدا حەوت شەش بردییەوە، بەڵام لە کۆمەڵەی دووەمدا شەش چوار دۆڕا، لە کۆمەڵەی یەکلاکەرەوەی سێیەمدا بە ئاسانی و شەش سێ براوەبوو.

تیم لە یاری داهاتوودا کە رۆژی سێشەممە دەکرێ بەرامبەر بە رافایل نادال یاریدەکات.

کۆی گشتیی خاڵاتەکانی ئەم پاڵەوانێتییە نۆ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و 22ـی ئەم مانگە کۆتاییدێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە