ڤیدیۆ؛ زڤێرێڤ گه‌یشته‌ قۆناخی پێش كۆتایی

16-11-2019
ئیحسان تاهیر
ئه‌لیكسانده‌ر زڤێرێڤ
ئه‌لیكسانده‌ر زڤێرێڤ
نیشانەکردن ئه‌لیكسانده‌ر زڤێرێڤ
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

تێنسزانی ئه‌ڵمانی ئه‌لیكسانده‌ر زڤێرێڤ گه‌یشته‌ قۆناخی پێش كۆتایی دوایین پاڵه‌وانێتییه‌كانی تێنسی پیشه‌گه‌ران. 

ئه‌لیكسانده‌ر زڤێرێڤ له‌ له‌نده‌ن رووبه‌ڕووی دانیێل مێدڤیدێڤی رووسی بووه‌وه‌ و به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر شه‌ش چوار و حه‌وت شه‌ش شكستی پێهێنا.

زڤێرێڤ به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ كۆتایی به‌ هیواكانی رافایێل نادالی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی جیهان هێنا له‌ گه‌یشتن به‌ قۆناخی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌.

تێنسزانی ئه‌ڵمانی، كه‌ به‌رگری له‌ نازناوه‌كه‌ی ده‌كات، له‌ یاری پێش كۆتاییدا رووبه‌ڕووی تێنسزانی نه‌مسایی دۆمینیك تیم ده‌بێته‌وه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە