شتیگن بۆ نۆیەر: ئامانجم گرتنی جێگاکەتە

16-11-2017
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن ئەڵمانیا - مۆندیال
A+ A-
رووداو-هەولێر 
تێرشتیگن گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ناراستەوخۆ هەڕەشە لە جێگاکەی مانوێل نۆیەر دەکات لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

شتیگن لە لێدوانێکیدا گوتی: من زۆر رێز لە نۆیەر دەگرم، پێشم وایە ئەو باشترین گۆڵپارێزە بۆ ئەوەی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیادا بێت.

تێرشتیگنی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا کە بەم دوواییە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و یارمەتی یانەکەی داوە بۆ ئەوەی لە پێشەنگی لالیگادا بمێنێتەوە زیاتر جەختیشی لەوەکردەوە کە ئامانجی ئەوەیە جێگای نۆیەر لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی ناسیۆنال مانشافت بگرێتەوە.

ئاندرێ تێرشتیگن زیاتر گوتی : ئامانجەکانم دیارن، دەمەوێ ببم بە گۆڵپارێزی ژمارە یەکی ئەڵمانیا و رێزی زۆریش لەوانەی دیکە دەگرم، بەڵام ئێستا نۆیەر شوێن پەنجەی خۆی بە هەڵبژاردەکەوە دیارکردووە و شایەنی ئەوەیە ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە