رۆبێرتۆ مانچینی بە مێدیاکان ناسێندرا

16-11-2014
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مەراسیمی ناساندنی مانچینی
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆبێرتۆ مانچینی بەشێوەیەکی فەرمی وەک راهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بە مێدیاکان ناسێندرا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دوێنێ ئێوارە و دوای چەند کاژێرێک لە لەسەر کارلادانی واڵتەر مازاری، جارێکی دیکە رۆبێرتۆ مانچینی ئەو پیاوەی ناوی بەزێر لە مێژووی ئینتەرمیلاندا نوسراوەتەوە بووەوە بە راهێنەری یانە شین و رەشەکەی هەرێمی پادانیا.

مانچینی لەیەکەم لێدوانیدا دوای گەڕانەوەی بۆ یانەکەی پێشووی گووتی کە هەرگیز بیری بۆ ئەوە نەچووە رۆژێک لە رۆژان بێت و بگەڕێتەوە بۆ ئینتەرمیلان.

پێش ئەنجامدانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەش مانچینی درێسی ژمارە ٢٦٦ی بەرزکردەوە، کە ئەمەش هێمابوو بۆ ژمارەی ئەو یارییانەی کە لە ساڵانی 2004 تا 2008 لەگەڵ ئینتەردا ئەنجامیدابوو. 

مانچینی لەوەتەی راهێنەرایەتی ئینتەرمیلانی کردبوو ٨ نازناوی بەدەستهێنابوو، کە سیانیان خولی ئیتاڵی بوون و سیانیشیان جامی ئیتاڵیابوون، دوانەکەی دیکەش جامی سووپەری ئیتاڵیابووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە