بارسێلۆنا بە دوای دوو ئەستێرەی چێڵسییەوەیە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیاری حەسەن
نیشانەکردن رۆمیۆ لاڤیا چوکوموێکا
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا ئەرکی بەدەستهێنانی تواناکانی هەریەکە لە رۆمیۆ لاڤیا و کارنی چوکوموێکای یاریزانانی یانەی چێڵسی لە گواستنەوەکانی زستانە بە دیکۆ راسپاردووە.
 
سەرچاوە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانەی بارسێلۆنا چاوی بڕیوەتە تواناکانی هەردوو ئەستێرەی یانەی چێڵسی بە شێوەی خواستن لە گواستنەوەکانی زستانە و دەیەوێت شوێنی یاریزانە پێکراوەکانی بەوان پڕبکاتەوە، پێشئەوەی قۆناخە یەکلاییکەرەوەکانی چامپیۆنزلیگ دەستپێبکەن.
 
سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، بارسێلۆنا لە هاوینی رابردووەوە چاوی لەسەر چوکومویکا بووە، ئەو یانەیە چاودێری تواناکانی ئەو یاریزانەیان کردووە، بەڵام لەبەر پێکانە دوور و درێژەکەی نەیانویستووە پەلە بکەن لە گواستنەوەی بۆ ریزەکانیان، بەڵام دوای گەڕانەوەی، ئێستا بووەتە سەردێڕێکی سەرەکی لە یانە کاتەلۆنییەکە و هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ بەدەستهێنانی بە شێوەی خواستن.
 
رۆمیۆ لاڤیا، ئەو یاریزانەی پێش وەرزێک بە 58 ملیۆن پاوەند رووی لە یانەی چێڵسی کرد، ئێستا ئامانجێکی سەرەکییە لە بارسێلۆنا، ئەو یاریزانە بەلجیکییە پێشبینی ئاستێکی نایابی لێدەکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا لە ئاست پێشبینی هاندەرانی بلوز نەبووە.
 
یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت لاڤیا بگوازێتەوە ریزەکانی بۆ زیادکردنی بژاردەیەکی دیکە لە هێڵی ناوەڕاست و شوێنی مارک بێرناڵ، کە تووشی پێکانێکی درێژخایەن بوو.
 
پێدەچێت ئینزۆ مارێسکا، راهێنەری یانەی چێڵسی بەربەست بێت لەبەردەم ئەنجامدانی گواستنەوەکە، ئەو راهێنەرە رایگەیاندووە، دەیەوێت هەل بداتە ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت.
 
دیکۆ دەیەوێت ئەو ئەستێرەیەی پێشتر لە مانچێستەر سیتی یاریکردووە بباتە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، بۆ ئەوەی کێشەی چەق لە یانەکە چارەسەر بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە