ڤیدیۆ؛ رۆناڵدینیۆ چووە هیندستان و پێشوازییەکی گەورەی لێکرا

16-10-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
رۆناڵدینیۆ
رۆناڵدینیۆ
نیشانەکردن رۆناڵدینیۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆناڵدینیۆی ئەستێرەی پێشووی بەرازیل، لەنێو پێشوازییەکی گەورەدا گەیشتە هیندستان.
 
رۆناڵدینیۆ چووە کلکتا، لە رۆژهەڵاتی هیندستان و هەزاران هاندەری تۆپی پێ لەو وڵاتەدا پێشوازییان لەو ئەستێرەیەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیل و یانەکانی بارسێلۆنا و میلان کرد.
 
گاوچۆ دی ئاسیس، ئەمە جاری یەکەمە دەچێتە هیندستان، لەلایەن هاندەرانی وەرزشییەوە پێشوازییەکی گەورەی لێکرا، هێزێکی زۆری ئاسایش پارێز چاودێریی سەردانە مێژووییەکەی رۆناڵدینیۆ بۆ وڵاتەکەیان دەکەن.
 
ئەستێرەی پێشووی سیلیساو، لە نزیکەوە چاوی بە هاندەرە هیندییەکان کەوت، بەرپرسانی هیندستان دیاریی تایبەت بە کولتووری وڵاتەکەیان پێشکێشی رۆناڵدینیۆ کرد و هاندەران وێنەی یادگارییان لەگەڵ ئەو ئەستێرەیە گرت.
 
رۆناڵدینیۆ یەکەم ئەستێرەی تۆپی پێ نییە بچێتە کلکتا، پێشتر هەریەکە لە پێلێ، مارادۆنا و لیۆنێل مێسی چوونەتە ئەو وڵاتە و شاری کلکتا بە شاری عاشقانی تۆپی پێ ناسراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە