ڤیدیۆ؛ لای توخێل پێکانی یاریزانان گرنگ نییە

16-10-2020
هێژا خەسرەو
تۆماس توخێل
تۆماس توخێل
نیشانەکردن پاریس سانجێرمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تۆماس توخێلی راهێنەری پاریس سانجێرمان، پێش دەستپێکردنی یارییان بەرامبەر نیم، باسی لە خشتەی یارییەکان کرد.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە رەخنەی لە یارییە زۆر و چڕ و پڕەکان گرتووە و دەڵێت پێکان زۆر دەبێت، بەڵام لەلایەکی دیکەوە دەڵێت گوێم لێنییە ئەگەر ئەوەش رووبدات چونکە دەرفەتی زیاتر بۆ یاریزانانی دیکە دەڕەخسێت یاریبکەن.

تۆماس توخێل دەڵێت، ئەم وەرزە وەکو وەرزەکانی رابردوو نییە سوود لە کات وەربگرین و دوای یارییەکان توانای جەستەیی یاریزانان بگەڕێنینەوە، خشتەی ئاڵۆزی یارییەکان ئەرکی هەمووانی قورس کردووە، لەبەر ئەوە پێکهاتەکەمان زۆرترین یاریزان لەخۆدەگرێت و دەرفەتی بەشداریکردنی یاریزانان زیاتر دەبێت، ئەمەش شتێکی باشە بۆ ئەوەی خۆیان بسەلمێننە و ئاستێکی بەرزتر پێشکێشبکەن، بەهیوام یاریزانان سەلامەت بن و دووربن لە پێکان بۆ ئەوەی لە رکابەریدا بمێننەوە و یارییەکانیان ئەنجامبدەن، دانانی پێکهاتە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام لەلایەنێکی دیکە باشە چونکە دەتوانین یاریزانی زیاتر بەشداری پێبکەین لە یارییەکاندا، هەروەها بژاردەی زیاترمان لەبەردەمدا دەبێت، بردنەوەی یاری ئەمجارەمان پاڵنەرێکی باشە بۆ یارییمان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، نەک تەنیا ئەم دوو یارییە، بەڵکو خشتەی یارییەکانی ئەمساڵمان هەمووی زەحمەتە و یارییەکان چڕ و پڕن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە