ئینتەرمیلان لە دێربی میلانۆ تۆقیوە
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی پێکانی یاریزانان بەشێکی زۆری یاریزانان لە یاری دێربی میلانۆی نێوان ئینتەرمیلان و ئەیسی میلان بەشداریناکەن.
سبەی شەممە لە گەڕی چوارەمی خولی ئیتاڵیا ئەیسی میلان لە دێربی میلانۆدا دابێتە میوانی ئینتەرمیلان، پێش یارییەکە چەند یاریزانێک لە هەردوولا پێکانیان هەیە و هەندێکیشیان بەهۆی کۆرۆنا بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.
زەرەرمەندی یەکەم ئینتەرمیلانە چونکە تەنیا یەک مەشق ئەنجامدەدەن پێش یارییەکە، لە نوێترین پێشهاتدا ئالێکسیس سانچێز تووشی پێکانبووە و یاریناکات، هەروەها لاوتارۆ مارتینێزیش ماندووە و ئەگەر هەیە پشوو وەربگرێت.
هەریەکە لە میلان شکرینیار، رۆبێرتۆ گالیاردینی، راجا ناینگۆلان، ئالیساندرۆ باستۆنی ستیفانۆ سێنسی و رادۆ بەهۆی کەرەنتینەوە لە دێربی تووڕە دادەبڕێن، ئەمە جگە لەوەی تەواوی یاریزانانی دیکەش پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.
لە ئەیسی میلان دوو یاریزان بەهۆی کەرەنتینەوە بەشدارنابن، بەڵام ئەوان یاریزانی سەرەکی نین، هەروەها پێکانی ئانتی ریبیچ دووپاتکرایەوە و ئەو بەشداری لە یارییەکەدا ناکات، بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشییە بۆ رۆسۆنێری ئەوەیە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەشداری لە مەشق و راهێنانەکاندا کردووە و ئامادەیە بۆ یاریکردن.